Jodak – Kurdistan
متن موزیک
متن موزیک Kurdistan از Jodak
نازدارەکەم تۆی یارەکەم تۆی غەمڕەوێنی شەوگارەکەم
بێ تۆ زۆر چۆڵە شارەکەم تۆ نەبی ئەمنیش بار ئەکەم
عەشق و ئەوینم هەر تۆیی سۆمای چاوانم هەر تۆیی
تۆ نەبی ژینی من دەڕوا بە بێهۆیی بە بێهۆیی

وەرێن دەستی یەکتر بگرن هەڵپەڕکێ گەرمە شادیە
پێکەنین و چۆپی و سەما چەپڵە و دەنگی گۆرانیە
گوڵ دەبارێ لە کوردستان لە کوردستان لە کوردستان
ئەو وشەیە بۆ من گیانە وەکو ڕوبار لەبۆ کوێستان

خەڵکینە وەرێن سەیری کەن کوردستان چۆپی کێشە
ئادەی وەرە وێنەگر خێرا وێنەی بکێشە
تۆ خودا زولفەکەت لادە بەڵکو جووانیت دەرکەوێ
گیانا قەزای جووانیەکەت کوردە با لە من کەوێ